نه‌وا
هه‌ردوو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك و تویته‌ر، چین به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ، به مه‌به‌ست زانیاریی هه‌ڵه‌ی بڵاوكردوه‌ته‌وه، هه‌ربۆیه هه‌ردوو كۆمپانیاكه سه‌دان هه‌ژماریان هه‌ڵپه‌ساردوه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه له‌لایه‌ن تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه 936 هه‌ژمار راگیراون و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه ئامانج له هه‌ڵمه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی هه‌ڵه "دروستكردنی ناكۆكیی سیاسییه له هۆنگ كۆنگ".
كۆمپانیای تویته‌ر باسی له‌وه‌شكردوه له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌نجامیانداون، به‌ڵگه‌ی متمانه‌پێكراوی ئه‌وتۆ ده‌ستكه‌وتون، كه ده‌یسه‌لمێنن هه‌ڵمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن حكومه‌تی چین-ه‌وه پشتیوانییكراوه.
له‌دوای تویته‌ر، كۆمپانیای فه‌یسبوكیش رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك هه‌ژمار و لاپه‌ڕه‌ی ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌یان، خۆپیشاندانه‌كانی هۆنگ كۆنگ-یان كردوه‌ته ئامانج، هه‌ربۆیه دایانخستون.
به‌هۆی پرۆژه یاسایه‌كی تایبه‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی حوكمدراوان یان تاوانباران له هۆنگ كۆنگه‌وه به چین و هه‌رێمی تایبه‌تیی ماكاو و تایوان نیگه‌رانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه و خۆپیشاندان و بارگرژی به‌دواداهاتوه.
پرۆژه یاساكه تاوانه سیاسییه‌كان ناگرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێكی زۆری دانیشتوانی هۆنگ كۆنگ، كه ژماره‌یان حه‌وت ملیۆن و 400 هه‌زار كه‌سه، نیگه‌رانیی ئه‌وه‌یان هه‌یه خه‌ڵك له چین له سایه‌ی سیستمی دادوه‌ریی به‌ره‌وڕوی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هه‌ڕه‌مه‌كی، پرۆسه‌ی دادگاییكردنی نادادپه‌روه‌رانه و ته‌نانه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌بنه‌وه.
هۆنگ كۆنگ له رێگه‌ی "گرێبه‌ستی به‌كرێدان" كه له ساڵی 1898دا واژووكراوه، دوای چه‌ندین ساڵی دورودرێژ له ساڵی 1997دا له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی به‌ریتانیاوه راده‌ستی چین كرا.
له چوارچێوه‌ی راگه‌یاندنی هاوبه‌شدا كه واژووكرا، مافی ئه‌وه درایه هۆنگ كۆنگ كه تا ساڵی 2047 ته‌نها له بواره‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگرییدا به چینه‌وه په‌یوه‌ست بێت و به سیاسه‌تی "یه‌ك وڵات، دوو سیستم" سه‌ربه‌خۆیی كارگێڕیی و پێكهاته‌ی خۆی بپارێزێت.