نه‌وا
روسیا هۆشداری به هه‌ردوو كۆمپانیای گوگڵ و فه‌یسبوك ده‌دات له ده‌ستوه‌ردانیان له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كانی خۆجێی و پارێزگاكان و هه‌رێمه‌كان له‌و وڵاته‌دا.
ده‌سته‌ی چاودێری په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا، كه ده‌سته‌یه‌كی حكومییه له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداری به گوگڵ و فه‌یسبوك و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی سه‌ر به‌و دوو كۆمپانیایه وه‌ك ئینستاگرام و یوتیوب داوه ده‌ستوه‌ردان نه‌كه‌ن.
ده‌سته‌كه داوای قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه و ریكلامی سیاسیی له میانی رۆژه‌كانی هه‌ڵبژاردندا ده‌كات، كه بڕیاره له 7 و 8ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌گه‌ر كۆمپانیاكان و تۆڕه بیانییه‌كان وه‌ڵامی ئه‌و هۆشدارییانه نه‌ده‌نه‌وه، روسیا ئه‌وه "به‌ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵات" داده‌نێت.