نه‌وا
سبه‌ی جڤاتی گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی نوێی خانه‌ی راپه‌ڕاندن، ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌ڵده‌بژێرێت.
بڕیاره كاتژمێر 10ی به‌یانی سبه‌ینێ (پێنجشه‌ممه) له هۆڵی بۆنه‌كانی گردی زه‌رگه‌ته له سلێمانی، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ی نوێی به‌ڕێوه‌بردنی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بكرێت.
له‌وباره‌یه‌وه پێشڕه‌و ره‌ئوف ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان به ماڵپه‌ڕی "رووداو"ی وتوه "ئه‌وانه‌ی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه ته‌نیا ئه‌ندامانی جڤاتی گشتین، به‌ڵام هه‌موو ئه‌ندامانی جڤاته‌كه و جڤاتی نیشتمانی و هه‌ڵسوڕاوه دیاره‌كانیش مافی خۆپاڵاوتنیان هه‌یه بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كان. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ دیاریكردنی سه‌رۆكی جڤاتی گشتی، جێگره‌كه‌ی و سكرتێری جڤاته‌كه ده‌كرێت".
به‌پێی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه، د.ره‌ئوف عوسمان سه‌رۆكی ئێستای جڤاتی گشتی خۆی بۆ پۆسته‌كه‌ی به‌ربژێر نه‌كردوه‌ته‌وه و هه‌ریه‌كه له: كورده چاوشین، دڵخواز كاكه‌ڕه‌ش، نه‌سرین جه‌مال و مامۆستا جه‌مال محه‌مه‌د سكرتێری ئێستای جڤاتی نیشتمانی، خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی جڤاتی گشتیی گۆڕان به‌ربژێر كردوه.