گەشبینی سودی تەندروستی هەیە و دڵ دەپارێزێت

پێش 3 هەفتە هەمەڕەنگ

نەوا
توێژینەوەیەكی نوێ دەریخستوە گەشبینی سودی تەندروستی هەیە و كەسی پۆزەتیڤ كەمتر توشی نەخۆشی دڵ و دەمار دەبێت.
لەوبارەیەوە ئالان رۆزانسكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی دڵ سەرپەرشتی توێژینەوەیەكی لەبارەی گەشبینی كردوە و نزیكەی 300 هەزار كەس بەشدارییان تێدا كردوە و لە گۆڤاری پزیشكی "JAMA"دا بڵاویكردوەتەوە.
ئەو پسپۆڕە دەڵێت "تێبینی ئەوەمان كردوە كەسانی گەشبین بەڕێژەی 35% كەمتر لە كەسانی رەشبین توشی كێشەی تەندروستی دەبن وەك نەخۆشییەكانی پەیوەندیدار بە دڵەوە".
بەگوێرەی توێژینەوەكە، كەسی گەشبین تا پۆزەتیڤانە بیربكاتەوە، زیاتر دەتوانێت خۆی لە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی دەماغ بپارێزێت. لەوبارەیەشەوە پسپۆڕەكە دەڵێت "هەركاتێك كەسەكە رەشبین بێت، ئەنجامەكە خراپتر دەبێت".
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕو، گەشبینی تەنها دڵ ناپارێزێت، بەڵكو پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ جەستەی تەندروستیش هەیە، سیستمی بەرگری بەهێزتر دەكات و سییەكانیش باشتر كاردەكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group