نەوا-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەڵێت، بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لەبارەی ئێرانەوە دەدەین.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، بڕیارێك هەیە لەسەر ئێران بە ڕێگەی ئاسان بێت یان قورس جێبەجێی دەكەن، هۆشداریشی دا كە بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادرێت ئێران ببێتە خاوەنی چەكی ئەتۆمی.
سەبارەت بە هەڵوێستی تارانیش ترەمپ ئاماژەی بەوەدا، وەك دەزانن، ئێران بەكردەیی دەستبەرداری هەموو پلانێكی بووە بۆ بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی.