دواجار بابەتی "خیانەت"ی هاوسەرەكەی ئێریكسن یەكلابوەوە

02/10/2019 وەرزش

نەوا
بۆ دواجار كریستیان ئیریكسن ئەستێرەی دانیماركی یانەی تۆتنهام وەڵامی هەموو ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە گوایە هاوسەرەكەی پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ یان فێرتۆنگنی یاریزانی تۆتنهام هەیە.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا هەواڵی ئەوە بڵاوببوەوە، كە گوایە هاوسەرەكەی ئیریكسن پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ فێرتونگن هەیە و ناپاكی كردوە، بەڵام یاریزانە دانیماركییەكە لە تویتەرەوە ئەو دەنگۆیانەی رەتكردوەتەوە و بە قسەی پڕوپوچ وەسفی كردون.
هەروەها فێرتونگن وەڵامی تویتەكەی ئیریكسنی داوەتەوە و بە وێنەی دڵێك هەستی خۆی بۆ دەربڕیوە و بە هەمان شێوە دەنگۆكەی رەتكردوەتەوە.
ئیریكسن و هاوسەرەكەی (سابرینا كڤیست ینسن) لە ساڵی 2012وە پێكەوە دەژین و كوڕێكیشیان هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group