گەنجێكی هیندی لەبەرئەوەی جاگواری بۆ نەكڕدرا ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكەی دەخاتە روبارەوە!

03/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
رۆژنامەی The Times of Indiaی هیندستان بڵاویكردەوە، گەنجێك لەڕۆژی لەدایكبونیدا ئۆتۆمبێلێكی نوێیBMW 3 Series  ی بەدیاری لەلایەن باوكییەوە بۆ دەكڕدرێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی حەزی لە ئۆتۆمبێلیJaguar  دەبێت ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەخاتە ناو روبارێكەوە.
سەرەتا كوڕەكە داوای ئۆتۆمبێلی Jaguarی لە باوكی كردوە، بەڵام باوكی نەیتوانیوە بۆی بكڕێت، ئەویش لە توڕەیدا دیارییە بەنرخەكەی خستوەتە روبارێكەوە.
پۆلیسی هیندستان رونكردنەوەی لەبارەی بابەتەكە داوە و ئاماژەی بەوەكردوە، خێزانی كوڕەكە ئۆتۆمبێلێكی Innovaیان فرۆشتوە بۆ كڕینیBmw  بۆ كوڕەكەیان، بەڵام ئەو سەرشێتانە ئەو كارەی كردوە.
بەگوێرەی رۆژنامەكە، گەنجەكە ناوی "ئاكاش"ە و تەمەنی 22 ساڵە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group