توركیا بۆردومانی رۆژئاوای كوردستان دەكات

09/10/2019

نەوا
توپخانە و فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی ناوچە سنوریەكانی رۆژئاوای كوردستان دەكەن.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكردەوە، تۆپخانەكانی سوپای توركیا ناوچەكانی عەین عیسا و گرێ سپیان بۆردومان كردووە.
هاوكات بە پێی هەواڵێكی تری ئەو ئاژانسە فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا سەرێ كانی و گوندەكانی دەوروبەری ئەو شارۆچكەیان بۆردومان كردووە.
تا ئێستا زەرەر و زیانەكانی ئەو پەلامارانەی توركیا نەزانراون، بەڵام سەرچاوە هەرێمیەكان باس لەوەدەكەن هاوڵاتیانی مەدەنی دانیشتووی ناوچە سنوریەكان ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارە بوون.
ئەمەش دوای ئەوە دێت كە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا پاشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە دەستپێكردنی پەلامارەكانی وڵاتەكەی بۆ سەر باكور و باكوری رۆژهەڵاتی سوریا راگەیاند.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group