له‌ هه‌ولێر و سلێمانی خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چێت

10/10/2019

نه‌وا
له‌ شاری هه‌ولێر و سلێمانی له‌ دوو گردبونه‌وه‌دا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت و داوای راگرتنی له‌شكركێشیی توركیا ده‌كه‌ن.
له‌ هه‌ردوو خۆپیشاندانه‌كه‌دا، كه‌ هاوكات پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ده‌ستیانپێكردوه‌، هاووڵاتیان دروشم و لافیته‌ی دژبه‌ له‌شكركێشی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستانیان به‌رزكردوه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌خێرایی كاربكات بۆ راگرتنی هێرش و په‌لاماره‌كانی سه‌ر شار و شارۆچكه‌كانی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
په‌یامنێرانی رادیۆ نه‌وا له‌ هه‌ولێر و سلێمانی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ گردبونه‌وه‌ و خۆپیشاندانه‌كاندا ئاڵا و دروشمی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیك "هه‌سه‌ده‌" و یه‌په‌گه‌ و كوردستان پێكه‌وه‌ به‌رزكراونه‌ته‌وه‌ و دروشمی دژبه‌ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌وترێته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group