روداوی ناو فڕۆكەكەی فلای دوبەی تیرۆریستی بوە

1 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
داواكاریی گشتی ئیمارات ئاشكرایكرد، یاریدەدەری فڕۆكەوانێكی كۆمپانیای فلای دوبەی لەكاتی گەشتدا بۆ ئیسرائیل هێرشی كردوەتە سەر كاپتنی فڕۆكەكە بۆئەوەی بیخاتە خوارەوەو روداوەكە تیرۆریستی بوە. 
ئاژانسە فەرمییەكانی ئیمارات لە زاری داواكاریی گشتی وڵاتەكەیانەوە ئاشكرایانكردوە، لێكۆڵینەوەكان لە روداوی فڕۆكەكەی فلای دوبەی دەریانخستوە یاریدەدەری فڕۆكەوانەكە هەوڵی جێبەجێكردنی كردەوەیەكی تیرۆریستی داوە هێرشی كردوەتە سەر كاپتنی فڕۆكەكەو هەوڵیداوە كۆنتڕۆڵی ئامێرەكانی فڕین بكات بگرێتە دەست. 
پێشتریش بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی روداوەكەوە رایگەیاندبو، هێرشبەرەكە مێشكی بە بیری توندڕەوی شۆردراوەتەوەو هەوڵیداوە فڕۆكەكە بخاتەخوارەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group