سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل: هەموو هەوڵێك دەدەین هاوكاری مرۆیی بگەیەنینە گەلی كوردی قارەمان

10/10/2019 جیهان

نەوا
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵێك دەدەن هاوكاری بگەیەننە گەلی كورد لە رۆژئاوای كوردستان.
بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەڕێی هەژماری خۆیەوە لە تویتەر رایگەیاند، بەتوندی هێرشی توركیا بۆسەر پارێزگا كوردییەكان لە باكوری سوریا ئیدانە دەكات.
هەروەها بەناوی ئیسرائیلەوە هۆشداری داوە لەوەی توركیا و دەستوپێوەندەكانی پاكتاوی نەژادی دەرهەق بە كورد پیادە دەكەن.
بنیامین ناتانیاهو دەشڵێت "ئیسرائیل هەموو هەوڵێك دەدات بۆ ئەوەی هاوكاری مرۆیی بگەیەنێتە گەلی كوردی قارەمان".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group