هازارد بۆچی رۆژنامەنە ئیسپانییەكان ناخوێنێتەوە؟

14/10/2019 وەرزش

نەوا
ئیدین هازارد ئەستێرە بەلجیكییەكەی ریاڵ مەدرید ئەو رەخنانە ناخوێنێتەوە، كە لە رۆژنامەكانی ئیسپانیادا لە دژی دەنوسرێت، چونكە زمانی ئیسپانی نازانێت.
ئەم هاوینەی تێپەڕی، هازارد لە چێڵسی ئینگلیزییەوە رووی لە ریاڵ مەدرید كرد، بەڵام فێری ئیسپانی نەبوە و بە رۆژنامەی "La dernier heure"ی بەلجیكی وتوە "هەفتەی زەحمەتم لە ریاڵ مەدریددا نەبردوەتەسەر، دەزانم لە هەموو شوێنێك زۆر لە بارەی یانەكەوە دەڵێن، لەبەرئەوەی یانەیەكی مەزنە، بۆیە منیش لێرەم".
وتیشی "رەخنەكانی ناو رۆژنامەكان ناخوێنمەوە، لەبەرئەوەی تائێستا بە باشی فێری زمانی ئیسپانی نەبوم".

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group