ئەگەر مۆبایلی كۆنی ئەپڵ-ت پێیە ئەوا لە مەترسیدا دەبیت

18/10/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
هەندێك كەس نایانەوێت زوو زوو لەگەڵ دەرچونی مۆدێلی نوێی مۆبایلدا پارەیەكی زۆر بدەن و مۆبایلی نوێ بكڕن، بەڵام ئەگەر مۆبایلی كۆنی ئەپڵ-ت پێیە، ئەوا دەكەویتە مەترسییەوە و بە ناچاری دەبێت دانەیەكی تازە بكڕیت.
خودی كۆمپانیا ئەمریكییەكە بەكارهێنەرانی ئەپڵی ئاگاداركردوەتەوە، كە ئەگەر مۆدێلی كۆنیان هەیە ئەوا زۆرێك لە ئەپلیكەیشنەكانی لەكاردەكەون، وەك دیاریكردنی شوێن، خراپبونی كاتژمێر، مێژوو، چەندین كێشەی دیكەش,
ئامێرەكانی جۆری ئایفۆن 5 و ئایپاد 4 و مۆدێلەكانی خوارتر توشی ئەو كێشانە دەبن، بەڵام دەكرێت هەندێك لەو ئامێرانە چاكبكەیتەوە ئەگەر بەشێوەیەكی خێرا ئەپلیكەیشنەكان نوێ بكەیتەوە.
كۆمپانیای ئەپڵ رۆژی 3ی مانگی 11ی ئەمساڵی دیاریكردوە بۆئەوەی زوو ئەپی مۆبایلە كۆنەكان نوێبكرێنەوە، ئەگەرنا دواتر گیرۆدە دەبیت و زیانت بەردەكەوێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group