بەریتانیا بە فەرمی داوای دواخستنی برێگزێت دەكات

پێش 4 هەفتە جیهان

نەوا
بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا نامەیەكی بۆ یەكێتیی ئەوروپا ناردوە و داوا دەكات چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتییەكە دوابخرێت.
دۆناڵد تۆسك سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپی لە تویتێكیدا ئاشكرایكرد، بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا داوایەكی ناردوە بۆ دواخستنی پرۆسەی چونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەكێتیی ئەوروپا (برێگزێت).
راشیگەیاندوە، لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتیی ئەوروپا گفتوگۆ دەكات بۆ وەڵامدانەوەی ئەو داوایەی بەریتانیا.
تۆسك ئاشكراینەكردوە بەریتانیا دەیەوێت پرۆسەی (برێگزێت) تا كەی دوابخرێت، بەڵام سەرچاوە بەریتانییەكان ئاشكرایانكردوە لەندەن داوا دەكات پرۆسەكە تا كۆتایی مانگی كانونی دووەمی 2020 دوابخرێت.

هەر بەوتەی سەرچاوەكانی بەریتانیا، بۆریس جۆنسۆن جگە لەو نامەیەی بۆ سەرۆكی ئەنجومەنی ئەوروپیی ناردوە، لە نامەیەكی دیكەدا ڕای خۆی ئاشكراكردوە و رایگەیاندوە، لەگەڵ بڕیاری دواخستنی برێگزت-دا نەبوە.
ئەنجومەنی ئەوروپی لوتكەی دەسەڵاتی یەكێتیی ئەوروپایە و سەرۆك و سەرۆك وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە یەكێتییەكەدا لەخۆدەگرێت.
دوێنێ لە دانیشتنێكی پەرلەمانی بەریتانیا پرۆژەی دواخستنی چونەدەرەوەی ئەو وڵاتە لە یەكێتیی ئەوروپا خرایە دەنگدانەوە و بە 322 دەنگ بەرامبەر بە 306 دەنگ پەسەند كرا.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group