سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە: خۆمان بۆ سەردەمی دوای میسی ئامادە دەكەین

09/11/2019 وەرزش

نەوا
جۆسێب ماریا بارتۆمیۆ سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە دوپاتیدەكاتەوە، خۆیان بۆ قۆناغی دوای وازهێنانی لیۆنێل میسی بەهرەمەند و كاپتنی تیمەكەیان ئامادە دەكەن.
بارتۆمیۆ لەلێدوانێكدا، كە رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ" بڵاویكردوەتەوە، ئاماژەی بەوەكردوە، بە كردەوە خۆیان بۆ ئەو قۆناغەی دوای میسی ئامادە كردوە.
وتیشی "دڵنیام و گومانم نییە لەوەی میسی لەدوای تەواوبونی كاروانی یاریكردنی وەك یاریزان، بۆ هەتا هەتایە هەر لەگەڵ یانەكەمان پەیوەندی دەمێنێت".

ماوەیەك لەمەوبەر میسی دوپاتیكردەوە، كە وادەی وازهێنانی دیاری نەكردوە، بەڵام حەزدەكات بەدرێسی یانە كەتەلۆنییەكەوە وازبهێنێت، چونكە مانەوەی لە بەرشەلۆنە لە سودی خێزانەكەی دەبێت، هەرچەندە دڵی لای هاوڕێكانییەتی لە یانەی نیویلز ئۆڵد بۆیزی ئەرجەنتینی.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group