قوباد تاڵه‌بانی: زیندان شوێنی رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گران نییه و شوێنی دز و پیاوكوژانه
13/11/2019
نه‌وا
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، زیندان شوێنی رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گران نییه، به‌ڵكو شوێنی دز و پیاوكوژانه. ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت: "كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رۆژنامه‌نوسان رێكده‌خه‌م".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، زیندان شوێنی رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گران نییه، به‌ڵكو شوێنی دز و پیاوكوژانه. نووسین به نووسین وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، ئه‌گه‌ر رۆژنامه‌نووسێكیش هه‌ڵه‌یه‌كی كرد و بێ به‌ڵگه كه‌سێك و لایه‌نێكی تۆمه‌تبار كرد ئه‌وا یاسای كاری رۆژنامه‌گه‌ریمان هه‌یه و ده‌بێت به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت، نه‌ك په‌نا ببرێت بۆ ده‌ستگیركردن و هه‌ڕه‌شه و توندوتیژی.
قوباد تاڵه‌بانی ئه‌وه‌شی وتووه، "له‌ماوه‌ی داھاتودا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رۆژنامه‌نوسان رێكده‌خه‌م بۆ ئه‌وه‌ی رێوشوێنێك بدۆزینه‌وه بۆ چۆنیه‌تی كۆتاییهێنان به‌م جۆره مامه‌ڵه‌كردنانه كه دواھه‌مینیان ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوس "ئازاد عوسمان"ه".