هاوڕێیەكی رۆناڵدۆ "درۆ"یەكی راهێنەری یوڤانتۆس ئاشكرادەكات

13/11/2019 وەرزش

نەوا
هاوڕێیەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال جەختدەكاتەوە لەوەی ئەستێرەی تۆپی پێی وڵاتەكەی هیچ جۆرە پێكانێكی نییە، بەوەش لێدوانێكی ماوریسیۆ ساری راهێنەری یوڤانتۆس بە درۆدەخرێتەوە، كە لەبارەی پێكانی ئەژنۆی دۆنەوە قسەی كردبو.
لە دوو یاری رابردوی یوڤانتۆس لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و سیریا ئەی ئیتاڵیدا، ساری بڕیاری گۆڕینی رۆناڵدۆی دا و ئەوەش یاریزانەكەی توڕەكرد، پاشان راهێنەریش هۆكاری گۆڕینەكەی بۆ پێكانی ئەژنۆی و هەستكردن بە ئازار گەڕاندەوە.
بەپێچەوانەوە گۆنكالۆ باچینسیا هاوڕێی رۆناڵدۆ لە هەڵبژاردەی پورتوگال بۆ رۆژنامەی "ئی بۆلا"ی وڵاتەكەی دەڵێت "بڕوانامەی زانستیم لە پزیشكیدا نییە، بەڵام رۆناڵدۆ لەوە ناچێت پێكانی هەبێت".
وتیشی "گرنگترین شت ئەوەیە ئێستا لەگەڵ هەڵبژاردەكەماندایە، لەبەرئەوەی ئەو باشترین یاریزانی جیهانە".
رۆژی پێنجشەممە هەڵبژاردەی پورتوگال لە چوارچێوەی پاڵاوتنی یورۆی 2020 میوانداری هەڵبژاردەی لیتوانیا دەكات و پاشان رۆژی یەكشەممە دەبێتە میوانی لۆكسمبۆرگ.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group