نه‌وا
له پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا و مۆندیالی 2022، عیراق شكستی به ئێران هێنا و شوێنی خۆی له پێشه‌نگی خوله‌كه پته‌وتر كرد.
له ده‌ستپێكی گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه، موهه‌نه‌د عه‌لی هێرشبه‌ری عیراق گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، دواتر ئه‌حمه‌د نورالله ئه‌نجامه‌كه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ئێران یه‌كسان كرده‌وه، گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات.
دواتر له گێمی دووه‌م مه‌سعوود شوجاعی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران به كارتی سوور كرایه ده‌ره‌وه، له دواساته‌كانی كۆتایی یارییه‌كه‌ش عه‌لا عه‌باس گۆڵێكی تۆمار كرد و وڵاته‌كه‌ی له پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه هێشته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی عیراق به كۆكردنه‌وه‌ی 10 خاڵ پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌می گرتووه، به‌حرێن به 8 خاڵ و ئێران به 6 خاڵ له پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌م دێن.
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی عیراق رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له‌سه‌ر هه‌مان یاریگاو له عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن رووبه‌ڕووی به‌حرێن ببێته‌وه.