نه‌وا
له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا له وڵاتی هیندستان منداڵێك به دوو سه‌ر و سێ ده‌سته‌وه له‌دایكبوو، پزیشكانیش ده‌ڵێن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌یه‌كیان جیابكه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ی ئاڵۆز و دژواره.
به‌پێی هه‌واڵێكی ده‌یلی مه‌یل له نه‌خۆشخانه‌ی ڤیدیشای ویلایه‌تی مادیا پراداشی هیندستان دایكێكی دوو گیان دوای بینی كۆرپه تازه له‌دایكبوه‌كه‌ی تووشی شۆك بووه و له‌هۆش خۆی چووه، كاتێك بینیویه‌تی منداڵه‌كه‌ی دوو سه‌ر و سێ ده‌ستی هه‌یه.
جاسوانت سینگی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه باوكی منداڵه‌كه‌یه و هێشتا له شۆكدایه بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاندووه، له‌كاتی دووگیانی‌دا سۆنه‌ر بۆ خێزانه‌كه‌ی كراوه و پێیان وتوون، كه دوانه‌یان ده‌بێت و له‌و رووه‌وه زۆر خۆشحاڵ بوون، به‌ڵام كاتێك منداڵه‌كه له‌دایكبووه، ته‌نها یه‌ك منداڵ بووه به دوو سه‌ره‌وه.
وتوشیه‌تی، "خه‌ڵك شتی سه‌یر و سه‌مه‌ره له باره منداڵه‌كه‌یانه‌وه ده‌ڵێت، به‌ڵام چی ده‌بێت با بێت ئه‌وه منداڵی ئیمه‌یه و گه‌وره‌ی ده‌یكه‌ین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرێكارێكی ئاساییم پاره‌م نییه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت یارمه‌تیم بدات، داوایان لێده‌كه‌م له باشترین نه‌خۆشخانه‌كان نه‌شته‌رگه‌ری بۆبكه‌ن".
لای خۆیه‌وه سوریندرا سونكار پزیشكی ژنان و منداڵبوون له نه‌خۆشخانه‌ی ڤیدیشا رایگه‌یاندووه، له ئێستادا منداڵه‌كه له ژێر چاودێری ورددایه و له‌په‌یوه‌ندیدان له گه‌ڵ هاوپیشه‌كانیان له نه‌خۆشخانه‌كانی بوپال و دێهلی، به‌و پێیه‌ی ئه‌زمونیان له باره‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره منداڵانه‌وه هه‌یه.
وتیشی، نه‌شته‌رگه‌ری له‌و جۆره ئاڵۆز و دژواره و پێویسته بۆ نه‌شته‌رگه‌ری ره‌وانه‌ی ئه‌و نه‌خۆشخانه پێشكه‌وتوانه بكرێت.