نه‌وا
ناوه‌ندی نوچه و شرۆڤه‌ی رۆژ به پشت به‌ستن به دوو سه‌رچاوه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بڵاویكرده‌وه، له خۆپیشاندانه‌كانی مانگی رابردووی ئه‌و وڵاته‌دا لانیكه‌م 468 كه‌س كوژراون.
دوای تێپه‌ڕبوونی زیاتر له دوو هه‌فته به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كانی ئێران له دژی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته هیچ ئامارێكی فه‌رمی له باره‌ی كوژراوان، برینداران و ده‌ستگیركراوانه‌وه بڵاونه‌كردۆته‌وه و ناوه‌ند و رێكخراوه‌كانیش له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته ئاماری جیاجیا بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
له نوێترین ئاماردا ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی نوچه و شرۆڤه‌ی رۆژ له زاری دوو سه‌رچاوه له وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بڵاویكردۆته‌وه، كه به پێی تۆماره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته لانیكه‌م 468 كه‌س له خۆپیشاندانه‌كاندا كوژراون و زیاتر له سێ هه‌زار كه‌سیش بۆ چاره‌سه‌ری پزیشكی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه، به‌ڵام پێده‌چێت ژماره‌ی برینداره‌كان زۆر له‌وه زیاتر بێت، چوونكه زۆربه‌یان ترسی ده‌ستگیركردنیان هه‌یه.
هه‌ر به‌پێی وته‌ی ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران له خۆپیشاندانه‌كاندا 13 هه‌زار كه‌س ده‌ستگیركراون، كه به‌شێكیان به دانانی بارمته به‌ردراون و هه‌ڵمه‌تی گرتنی كه‌سانی تریش به‌رده‌وامه.
له‌لایه‌كی تره‌وه رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیش له نوێترین راپۆرتیدا بڵاویكرده‌وه، توانویانه كوژرانی 208 خۆپیشاندانه‌كانی ئێران پشتڕاست بكه‌نه‌وه.