لیۆنێل میسی بالۆن دۆری كرد بە 6 و بوە باشترینی جیهان

02/12/2019 وەرزش

نەوا
لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە نازناوی باشترین یاریزانی جیهانی بەدەستهێنا و كریستیانۆ رۆناڵدۆی تێپەڕاند.

شەوی دووشەممە 2-12-2019 لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا گۆڤاری "فرانس فوتبۆڵ" ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتی باشترینەكانی تۆپی پێی بۆ ساڵی 2019 راگەیاند و لیۆنێل میسی بەهرەمەند بۆ شەشەم جار خەڵاتی تۆپی زێڕین "بالۆن دۆر"ی بەدەستهێنا و پێش كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی یانەی یوڤانتۆس كەوت.


هەر لە ئاهەنگی دابەشكردنی خەڵاتەكاندا، ماتییس دی لیخت یاریزانی لاوی هۆڵەندی خوار تەمەنی 21 ساڵان، خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی وەرگرت، كە وەرزی رابردو لەگەڵ یانەی ئەیاكس ئەمستردامی هۆڵەندی گەیشتە نیوەی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و ئەمساڵیش بە 95 ملیۆن دۆلار پەیوەندی بە یوڤانتۆسی ئیتاڵییەوە كرد.


بە هەمان شێوە ئەلیسۆن بیكەر گۆڵپارێزە بەرازیلییەكەی یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین گۆڵپارێز "لیف یاشین"ی وەرگرت، كە ئەوەش یەكەمجارە ئەو خەڵاتە دابین دەكرێت.
لەسەرئاستی خانمانیش، میگان رابینۆ ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەمریكا و یانەی سیاتیل خەڵاتی باشترینی 2019ی بەدەستهێنا.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group