قوباد تاڵەبانی ژمارەی ئاوارەكانی نەینەوا لە هەرێمی كوردستاندا ئاشكرادەكات

04/12/2019

نەوا
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت "یەك ملیۆن ئاوارەی نەینەوا لە كوردستاندان"، تەئكیدیشدەكاتەوە هاوكاردەبن بۆ ئاوەدانكردنەوەی ئەو پارێزگایە.
لە وتەیەكدا لە كۆڕبەندی وەبەرهێنانی نەینەوا لەشاری هەولێر، كە كۆمپانیاكانی عیراق و هەرێمی كوردستان و وڵاتانی كەنداو و ئەمریكا تێیدا ئامادەن، قوباد تاڵەبانی وتی "لەساڵی 2014وە تائێستا بەهۆی شەڕی داعش و بڕینی بودجەی هەرێمی كوردستانەوە قۆناغێكی سەختمان بڕی، لەئێستادا توانیومانە پرۆسەی چاكسازی بە تایبەتی لە تەندروستی و پەروەردەو كارەبادا بكەین".
وتیشی "كوردستان دەبێتە دەروازەیەك بۆ ئاوەدانكردنەوەی نەینەواو لەئێستادا یەك ملیۆن ئاوارەی ئەو پارێزگایە لە هەرێمی كوردستاندان".
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم باسی لەوەشكرد، جەخت لەسەر پێكەوەژیان لە هەرێمدا دەكەنەوە و پێكەوەژیان لەنێوان نەتەوەو ئایینە جیاجیاكاندا دەپارێزن. هەروەك تەئكیدیكردەوە، كە هەرێم هاوكار دەبێت بۆ بنیادنانەوەی نەینەوا و پێویستە حكومەتی ناوەندیش كاری زیاتر بۆ ئاوەدانكردنەوەی بكات.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group