نەوا-
بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق دەستپێكردنی دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار راگەیاند.
وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكردۆتەوە، رۆژی پێنجشەممە 2-5 بەشی ژمێریاری وەزارەتی دارایی عیراق دەستیكردوە بە پرۆسەی دابەشكردنی موچەی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی بۆ مانگی ئایار، هەروەها رێكارەكانی دابەشكردنی موچە لە لایەن دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی و بانكی رافیدەین و رەشید لە رێگەی كارتی پارەدانی ئەلیكترۆنی خۆیان دەستیپێكردوە.
رونیشیكردۆتەوە، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی نامەی كورتیان پێدەگات و دەتوانن سەردانی لقی بانكەكان یاخود شوێنەكانی ATM بكەن لە بەغدا و پارێزگاكان بۆ وەرگرتنی موچەكانیان.