نه‌وا
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، شاندی دانوستانی هه‌رێمی راسپارد تا په‌سه‌ندكردنی بودجه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رده‌وام بێت له هه‌وله‌كانی بۆ سه‌رخستنی ئه‌و ریككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ كراوه.
رۆژی چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه، بۆ گفتوگۆكردن ده‌رباره‌ی دوایین ده‌رئه‌نجامه‌كانی گفتوگۆی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی تایبه‌ت به پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ساڵی 2020 له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێم بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا خرایه‌ڕو.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جه‌ختی له پابه‌ندبونی هه‌رێمی كوردستان به داكۆكیكردنی له ماف و شایسته داراییه ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه و به‌و ئاڕاسته‌یه‌ش شانده‌كه‌ی راسپارد كه به‌رده‌وام بێت له هه‌وڵه‌كانی تا په‌سه‌ندكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ كراوه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان و فراكسیۆنه‌كانی دیكه، به‌جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و عێراق له به‌رچاو بگیرێت.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌باره‌ی گرفتی كه‌مبونه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانییه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا هه‌مو هه‌وڵێك بخاته‌گه‌ڕ بۆ باشتركردنی سه‌عاته‌كانی پێدانی كاره‌با، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی پڕۆژی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ كاره‌با ده‌كات به جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییاندا بێت و رێوشوێنی توندیش به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران و ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆیی بۆ سه‌ر تۆڕی كاره‌با ده‌كه‌ن ده‌گرێته‌به‌ر.