ئاسایشی هەرێم دوو گەنجی خۆبەخشیان دەستگیركرد كە لە رۆژئاوای كوردستانەوە گەڕابونەوە

05/12/2019

نەوا
هێزەكانی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دوو گەنجی خۆبەخشییان دەستگیركرد، كە لە رۆژئاوای كوردستانەوە گەڕابونەوە بۆ هەرێم.
ئاژانسی هەواڵی فورات نیوز بڵاویكردەوە، هێزەكانی ئاسایش دوو گەنجیان دەستگیركردووە، كە پێشتر بۆ بەشدارییكردن لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، چوبونە رۆژئاوا، بەڵام لەكاتی گەڕانەوەیاندا لە دەروازەی پێشخاپور لەلایەن ئاسایشی هەرێمەوە دەستگیركراون.
پێشتریش 12 گەنجی دیكەی خۆبەخش لەكاتی گەڕانەوەیاندا لە رۆژئاوای كوردستانەوە بۆ هەرێمی كوردستان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیركرابون و دوای نزیكەی 10 رۆژ ئازادكران.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group