نەوا
لە هیندستان چوار تۆمەتباری دەستدرێژی بە كۆمەڵ بۆ سەر ژنە پزیشكێكی ڤێتێرنەری لە كاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە لایەن پۆلیسەوە كوژران.
بەپێی هەواڵی میدیاكانی هیندستان لە شاری حەیدەر ئابادی ئەو وڵاتە لە كاتی گواستنەوەی چوار تۆمەتبار بە دەستدرێشی بۆ سەر ژنە پزیشكێكی ڤێتێرنەری ، تۆمەتبارەكان هەوڵی هەلاتنیان داوە و بۆیەش پۆلیس تەقەی لێكردوون و هەرچواریان كوژراون.
ئەو چوار كەسە هەفتەی رابردوو دوای رفاندنی پزیشكەكە، بە كۆمەڵ دەستدرێژی سێكسیان كردبوەوە سەری و دواتر سوتاندبوویان.
دەستدرێژی بە كۆمەڵ و كوشتنی ئەو پزیشكە كاردانەوەی زۆری بەدواوەبوو، بەهۆیەوە لە چەند شارێكی ئەو وڵاتە خۆپیشاندان گردبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوەچووبوون.