ئۆبەر ئاماری گێچەڵە سێكسیەكانی ناو تەكسیەكانی بڵاودەكاتەوە

06/12/2019 هەمەڕەنگ

نەوا
كۆمپانیای ئۆبەر كە تایبەت بە گواستنەوەی سەرنشینان بە تەكسی ئاشكرای كرد، لەمساڵدا لە ئەمریكا سێ هەزار راپۆرتی لە بارەی گێچەڵی سێكسیەوە لە ناو تەكسیەكانی پێگەیشتووە.
ئۆبەر رونیشیكردۆتەوە، بەشێك لەو گێچەڵە سێكسیان دەستدرێژی بوون و ئاماژەی بەوەشكردووە، كە ژمارەیەك لە شۆفێرانی تەكسی سەر بە كۆمپانیاكە قوربانی ئەو گێچەڵپێكردنە بوون.
ئەو كۆمپانیایە ئەوەشی خستوەتەڕوو، كە بەو پێیەی تەكسیەكانیان یەك ملیار دەرچوونیان هەبووە، ئاماری گێچەڵپێكردن زۆر كەمە و دەتوانرێت دڵنیایی بدرێت لەوەی خزمەتگوزاری گەیاندن و گواستنەوەی كۆمپانیاكەیان پارێزراوە.
ئۆبەر كە خزمەتگوزاریەكی ئۆنلاینی گواستنەوەی هاوڵاتیانە سەرنشین و شۆفێرانی تەكسی بە یەك دەگەیەنێت، جگە لە ئەمریكا لە چەندین وڵاتی تریش كاردەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group