"زه‌حمه‌ته‌ جارێكی تر كورد له‌كه‌ركوك پۆستی پارێزگار وه‌ربگرێته‌وه‌"

07/12/2019

نه‌وا
پارێزگاری پێشووتری كەركوك رایگەیاند، زەحمەتە جارێكی تر كورد لەكەركوك پارێزگار وەربگرێتەوەو دۆخەكە وەك جارانی لێبێتەوە، تەنیا بەهەڵبژاردن نەبێت.
عەبدولرەحمان مستەفا پارێزگاری پێشووتری كەركوك، كە سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانی-یە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەناوچە جێناكۆكەكان، لەلێدوانێكدا بۆ سایتی شارپرێس رایگەیاند، زەحمەتە بارودۆخی كورد لە كەركوك وەك جارانی لیبێتەوەو ئەو پۆستانەی، كە لەدەستی داون،  وەریانبگرێتەوە.
باسی لەوەش كرد، كورد بەیەك شێواز دەگەڕێتەوە بارودۆخی جارانی و دەسەڵاتەكانی بۆ دەگەڕێتەوە ئەویش بەرێگای هەڵبژاردن دەبێت، بەڵام لەئێستادا بەهۆی بارودۆخی عیراقەوە هەڵبژاردن دواخراوە.
سه‌باره‌ت به‌و پرسه‌ی، كه‌ ئایا كورد له‌هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت زۆرینه‌ بێنێت؟ عه‌بدولره‌حمان مسته‌فا رایگه‌یاند، به‌و یه‌ك لیست و یه‌ك ده‌نگییه‌ ئه‌گه‌ر كاری زیاتری بۆ بكه‌ین ئه‌وه‌ كورد له‌كه‌ركوك زۆرینه‌ی كورسیه‌كان به‌ده‌ست دێنێت ئه‌وكاته‌ش پۆسته‌كان وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group