سلێمانی.. هاوسەری ئەو ژنەی لە قولەرەیسی كوژرا خۆی رادەستی پۆلیس كرد

12/12/2019

نەوا
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكرد، هاوسەری ئەو ژنەی لەمانگی 10ی رابردوودا لەگەڕەكی قولەرەیسی تەقەی لێكرا و دواتر گیانی لەدەستدا، خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كردوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێكردوە.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، رۆژی 26-10-2019 لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی هاووڵاتییەكی لەدایكبوی 1986 لە رەگەزی مێ لەگەڕەكی قولەرەیسی لەشاری سلێمانی تەقەی لێكرا و تۆمەتبار هەڵات، دوای رۆژێكیش لە مانەوەی بریندارەكە لە نەخۆشخانە، گیانی لەدەستدا.
رونیشكراوەتەوە: دوێنێ 11-12-2019 تۆمەتباری رووداوەكە، كە لەدایكبوی 1983-یە و هاوسەری ژنە كوژراوەكەیە، خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.
پۆلیسی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، لەلایەن بنكەی پۆلیسی راپەڕینەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group