نه‌وا
پۆلیسی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت ئێواره‌ی رۆژی پێنج شه‌ممه به‌هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌وه باوك و كوڕێك له هه‌ولێر سووتاون.
هۆگر عه‌زیز پۆلیسی هه‌ولێر له لێدوانێكدا رایگه‌یاندووه، "ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه له شاری هه‌ولێر له رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌دا له یه‌كێك له مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی شاری ئاڵتون سیتی له نزیك شاره‌دێی بنه‌سڵاوه له باوك و كوڕێك له كاتی تێكردنه‌وه‌ی گازی مۆلیده سووتان و له ئه‌نجامدا كوڕه‌كه گیانی له ده‌ستداوه‌و باوكه‌كه‌ش به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی هه‌ولێر كراوه".
وتیشی: "باوكه‌كه ته‌مه‌نی 52 ساڵه و كوڕه‌كه‌ش 26 ساڵه‌و ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادیی له هه‌ولێر كراوه".