شارەوانی سلێمانی بڕیاری لێخۆشبونی قەرزەكانی خستە بواری جێبەجێكردنەوە

پێش 2 هەفتە

بڕیاری لێخۆشبونی 20%ی قەرزە كەڵەكەبوەكان لە سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
لە راگەیەنراوێكدا سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە لێخۆشبونی قەرزە كەڵەكەبوەكانی هاوڵاتیان كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانیشی كردۆتەوە كە قەرزاری شارەوانین وەك كرێی ساڵانەی كرێچێتی و كرێی خۆڵ وخاشاك و  رسوماتی پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ، دەتوانن سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بكەن و سود لەداشكاندنی 20%ی و پاكتاوی قەرزەكانیان بكەن.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی دەركرد بۆ ئەو هاووڵاتیانەی قەرزای فەرمانگەكانی حكومەتن وەك كرێی ساڵانەو باج و ئەو سزایانەی لەسەریان كەڵەكەبوە بڕیارەكەش بۆ ماوەی 90 رۆژی كاركردن لە بەرواری دەرچونیەوە بەركار دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group