نه‌وا
رێكخراوى داعش له شارى موسڵ هێرشێكى فراوان ده‌كاته‌سه‌ر هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و شه‌ڕێكى قورس له‌نێوان هه‌ردوولا به‌رپا بوه.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌زارى به‌رپرسانی ئه‌منییه‌وه بڵاویانكردوه‌ته‌وه، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ رێكخراوى داعش له‌باشورى شارى موسڵ هێرشێكى فراوانى كردوه‌ته‌سه‌ر لیواى 44ى حه‌شدى شه‌عبى.
هه‌رچه‌نده شه‌ڕێكى فراوان له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌ستیپێكردوه، به‌ڵام تائێستا ژماره‌ى كوژراو و برینداره‌كان دیار نییه.
ماوه‌یه‌كه رێكخراوى داعش هێرشه‌كانى له چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا فراوانتر كردوه، سه‌ره‌ڕاى كه‌وتنه‌وه‌ى چه‌ندین كوژراو و بریندار، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌رپه‌رچدراونه‌ته‌وه.