باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە عیراق ئیدانەی هێرشەكردنە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكات.
ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاندوە، ئێمە بە توندی سەركۆنەی هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی كوردستان دەكەین، دەزانین كرێكارانی ئەو شوێنە كوژراون و بریندار بون، داوا لە دەسەڵاتدارانی عیراق دەكەین لێكۆڵینەوەیەكی تەواو لەم پرسە بكەن و بكەرانی بدرێنە دادگا.
رۆمانۆسكی ئاماژەشیكردوە، ئەمریكا لە كاركردن لەگەڵ حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی عیراق بەردەوام دەبێت.