نه‌وا
به‌پێی ئاماره‌كانی پۆلیسی دهۆك هه‌زاران روداو له پارێزگاكه‌دا رویانداوه و سكاڵاكانیش له دادگادا تۆماركراون.
له‌وباره‌یه‌وه موقه‌ده‌م هێمن سلێمان وته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك له پرێس كۆنفرانسێكدا رونیكرده‌وه، له‌ماوه‌ی 12 مانگی ئه‌مساڵدا 13 هه‌زار و 337 سكاڵا تۆماركراوه، له‌و ژماره‌یه‌ش 92%ی كێشه‌كان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه‌و 219 كه‌س به تۆمه‌تی جیاجیا ده‌ستگیركراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌ر له پارێزگای دهۆك 679 تاوان له 12 مانگی رابردودا تۆماركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له به‌شێكیان به‌رده‌وامیی هه‌یه و به‌شێكیش له روداوه‌كان یه‌كلاكراونه‌ته‌وه.