بڕێكی زۆر ماستی قاچاخ لەناوبرا

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەهۆی هاوردەكردنییەوە بەشێوەی قاچاخ، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڕێكی زۆر ماستی لەناوبرد.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 28-4 بەهۆی هاوردەكردنییەوە بەشێوەی قاچاخ و بەبێ پشكنین و مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان و نەوونی مۆڵەتی وەزارەتی تەندروستی، بڕی 180 سەتڵی ماستی هەژدە كیلۆیی لەناوبراوە.
باس لەوەشكراوە، لەلایەن لێژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی قەزای چەمچەماڵ و چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ دوای دەستبەسەراگرتنی ئەو بڕە ماستە لەناوبراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group