كازاخستان.. فڕۆكەیەك بە 100 سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە

27/12/2019 جیهان
نەوا
بەرپرسانی فڕۆكەخانەی ئاڵماتی كازاخستان رایانگەیاند، فڕۆكەیەكی مەدەنی بە 100 سەرنشینەوە لە نزیكی فڕۆكەخانەكەیان كەوتوەتە خوارەوە.
بەپێی وتەی بەرپرسانی فڕۆكەخانەكە، فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی بەك ئەیر چەند چركەیەك پاش دەستپێكردنی گەشتەكەی لە فڕۆكەخانەی ئاڵماتی تووشی رووداوێك بووە.
رونیشیان كردۆتەوە، لە كاتی بەرزبوونەوەی فڕۆكەكە لە فڕگە كتوپڕ نیشتوەتەوە و خۆی بە بینایەكی نزیكی فڕۆكەخانەكەدا كێشاوە.
تا ئێستا مردنی 14 كەس لەو رووداوە پشتڕاست كراوەتەوە و باس لە برینداربوونی 22 كەسی تر دەكرێت.
فڕۆكەكە بە 95 گەشتیار و 5 ئەندامی تیمی فڕۆكەوانیەوە بەرەو شاری نور سوڵتانی پایتەختی كازاخستان بەڕێكەوتبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group