هەولێر.. دەستبەسەر هەزار كارتۆن هێلكەی قەدەغەكراودا گیرا

27/12/2019

نەوا
لە بازگەی دێگەڵە دەست بەسەر هەزار كارتۆن هێلكەی قەدەغەكراودا گیرا و دواتر لە ناوبرا.
نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی هەولێر رایگەیاند، ئەم هێلكانە بە نایاسایی لە وڵاتی ئێرانەوە داخڵكراون، بەرواری سێ مانگیان لێدراوە بەگوێرەی رێنماییەكانی وەزارەتی كشتوكاڵ نابێت هێلكە بەرواری زیاتر لە 30 رۆژی لێبدرێت.
راشیگەیاند، لای ئێمە تەندروستی خەڵك لەو بازرگانانە گرنگترن و هەر جۆرە هێلكەیەك بە نایاسایی بهێنرێتە هەولێر، دەستی بەسەردا دەگیرێت.
رۆژی چوارشەممەش هەزار و 50 كارتۆن هێلكە كە كێشیان نزیكەی 24 تۆن بوو لە بازگەی دێگەڵە دەست بەسەردا گیرابوو.
قایمقامیەتی هەولێر رایگەیاندووە، ئەو هێلكە دەستبەسەرداگیراوانە دواتر لە زبڵخانەی كانی قرژاڵە لەناوبراون.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group