نه‌وا
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشه‌رگه له كه‌ركووك _پردێ ده‌ڵێت، داعش ڕۆژ به ڕۆژ له ناوچه كوردستانییه‌كان زیاد ده‌بێت و ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و ڕێگری نه‌كرێت، ده‌بنه مه‌ترسیی جددی، چونكه به‌رده‌وام ژماره‌یان له زیادبووندایه.
نووری حه‌مه عه‌لی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك _ پردێ و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: "ئه‌و كاره‌ی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی عێراق ده‌یانه‌وێت بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه كوردستانییه‌كان به‌ڕێوه ببه‌ن، سوودی نابێت، چونكه به‌و جۆره به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌راسیۆن كاریگه‌ریی نابێت و داعش به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داعش له‌به‌ر چاوی هێزه‌كانی عێراق و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبین."
نووری حه‌مه عه‌لی وتیشی: "نه‌بوونی هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه و به‌شێك له به‌رپرسانی عێراق وای كردووه كه داعش ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندا بێت و زیاتر مه‌ترسی بنێته‌وه، چونكه له هه‌ندێك شوێن وای لێ هاتووه ژماره‌یان گه‌لێك زۆره، له سنووری كه‌ركووك تا ده‌گاته مووسڵ و دیاله به‌ئاشكرا جموجووڵیان هه‌یه."
نوری حه‌مه عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد: "ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری جددی و به‌په‌له‌ی بۆ نه‌كرێت، ژماره‌یان به جۆرێك زیاد ده‌بێت و شۆڕ ده‌بنه‌وه بۆ ناو خه‌ڵك، كه ده‌توانن په‌لاماری گه‌وره بده‌ن و هێرش بكه‌ن و وه‌كو پێشوو ناوچه‌كه داگیر بكه‌ن، چونكه ئه‌مانه له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی مه‌ترسیدارن نه‌ك له‌سه‌ر ئاستی عێراق."