نه‌وا - رۆژیار سیروان - سلێمانی
ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان له سبه‌ینێوه ده‌ست به خۆپیشاندان ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن، بێ‌ئومێد بوون له حكومه‌ت.
سنور ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرایكرد، دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار داواى دامه‌زراندنیان پشتگوێخراوه، له كۆتاییدا و له رۆژی 1/12/2019 ، به‌مه‌به‌ستی دامه‌زراندن و ره‌خساندنی هه‌لی كار، یاداشتێكیان داوه به هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام ئه‌و یاداشته‌كه‌ش په‌راوێز خرا.
بۆیه ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو دوپاتیكرده‌وه، پاش بێئومێدبونیان له‌جێبه‌جێكردنی داواكاریه‌كان، له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه به‌دروشمی "شكۆ بۆ بڕوانامه‌كانمان بگه‌ڕێننه‌وه" خۆپیشاندانی سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ن و تا وه‌رگرتنی مافه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌نجومه‌نی ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراو داواش له‌ده‌رچوان و وانه‌بێژان و خۆبه‌خشان و كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌كه‌ن به گوڕوتینه‌وه به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن، داواش له چالاكوانانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رۆشنبیرانیش ده‌كه‌ن ئاماده‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان بن.