فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان چۆن مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ پرۆژه‌یاسای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن؟

04/01/2020

نه‌وا-لاڤه‌ كورده‌ 
تا ئێستا فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق هیچ بڕیارێكیان نه‌داوه‌ له‌باره‌ی چۆنێتیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پرسی ده‌ركردنی پرۆژه‌یاسایه‌ك له‌باره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عیراق.
بڕیاره‌ سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌سه‌ر هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا و كوشتنی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس  كۆببێته‌وه‌ و كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی پرۆژه‌یاسایه‌ك بكه‌ن بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عیراق.
له‌و باره‌یه‌وه‌ شیروان میرزا په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی عیراق بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "تا ئێستا هیچ بڕیارێكمان نیه‌، چونكه‌ نه‌چوینه‌ته‌وه‌ بۆ به‌غدا، به‌ڵام سبه‌ینێ پێش كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عیراق هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group