نه‌وا-لاڤه كورده
به‌هۆی بارودۆخی عیراقه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه دروست ده‌بێته‌وه، كه شانه نوستوه‌كانی داعشی تێدایه، یه‌كێك له جێگرانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌ڵێت "وه‌زعی عیراق ئاڵۆزه و پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشیدایه".
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی "دیاره وه‌زعی عیراق زۆر زۆر ئاڵۆزه و له رووی ئه‌منییه‌ت و ئاسایشه‌وه زیاتر تێكده‌چێت به تایبه‌ت له‌ئێستادا كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان شه‌ڕی دژی داعشیان راگرتوه، به دڵنیایی چه‌كدارانی داعش چالاكییه‌كانیان زیادده‌بێت و وه‌ك هه‌رێمی كوردستان له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیداین بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی له‌سه‌رمانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆشایی ئه‌منی گه‌وره دروستبوه و هاوپه‌یمانان چالاكییه‌كانی راگرتوه، بۆیه وه‌ك هه‌میشه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له حاڵه‌تی ئاماده‌ییدایه.