نه‌وا-كاروان مه‌حمود
سكرتێری مه‌كۆی كه‌ركوكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان مه‌ترسیی جدی له‌سه‌ر كه‌ركوك ئاشكرا ده‌كات و داواشده‌كات هه‌رچی زووه به‌رپرسانی كورد له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆببنه‌وه‌و بگه‌نه بۆچوونێكی هاوبه‌ش و داوای پاراستنی كورد بكه‌ن.
محه‌مه‌د گوڵده‌ره‌یی سكرتێری مه‌كۆی كه‌ركوكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، له ئێستادا له كه‌ركوك هه‌ریه‌ك له ئه‌مریكا، ئێران و چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز بونیان هه‌یه به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه لێدانی سه‌ربازگه‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌كان بوو له كه‌ركوك، جگه له‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانی چه‌كدارانی داعش له شه‌وانی رابردوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر سوپای عیراق، كه‌واته به‌ڵی له ئێستادا مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر كه‌ركوك بوونی هه‌یه.
وتیشی: "له‌كاتی زیادبوونی ململانێیه‌كانی ئه‌مریكاو ئێران ره‌نگه ده‌رفه‌ت بداته داعش له‌كه‌ركوك كاری مه‌ترسیداری گه‌وره بكات و به‌هێزێكی گه‌وره‌تر ده‌ربكه‌وێت به‌وه‌ش ده‌توانرێت بوترێت مه‌ترسی زۆر له‌سه‌ر كه‌ركوك هه‌یه".
سكرتێری مه‌كۆی كه‌ركوكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داواشیكرد، هه‌رچی زووه لایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بكه‌ن و بگه‌نه بۆچوونێكی هاوبه‌ش و ئه‌و بۆچوونه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكی و ئێرانییه‌كان و حكومه‌تی عیراقیش تاوتوێبكه‌ن به‌تایبه‌ت له‌چوارچێوه‌ی به‌رژوه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كورد بێت له ناوچه دابڕێنراوه‌كان و كه‌ركوك به‌تایبه‌ت، ناكرێت چاره‌نوسی ئه‌م ناوچانه بدرێته ده‌ست قه‌ده‌رو پێویسته داوای پاراستنی بكرێت له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیدار بێته پێشه‌وه.