راگەیەنراوێك لە پۆلیسی سلێمانییەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە كە بەڵێن درابێت باڵەخانەی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بدرێت بە سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، هەواڵی ئەوە رەتدەكەینەوە كە گوایە بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەڵێنی دابێت باڵەخانەی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان بدات بە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان،  ئەو هەواڵە بێ‌ بنەماو چەواشەكارانەیەو هیچ بنەمایەكی نییە.
رونیشكراوەتەوە، تەنها بەمەبەستی كارئاسانی بۆ هاوڵاتیان و نزیكردنەوەی رێگاكەیان داوای گواستنەوەی بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوان كراوە، بە هۆكاری ئەوەی ناو هێزەكانی 70 دورە بۆ هاوڵاتیان و بەشی ناوبراویش رەزامەندبون بە گواستنەوەیان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group