عادل عەبدولمەهدی گەیشتە هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی-یەوە پێشوازی لێكرا

11/01/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
بەمەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەك كۆبونەوە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەری عیراق گەیشتە هەولێر.
بەیانی ئەمڕۆ 11-1-2020 لەڕێگەی فڕۆكەیەكی سەربازییەوە، عادل عەبدولمەهدی گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك لە وەزیرەكانی حكومەتی هەرێمەوە پێشوازی لێكرا.
وابڕیارە عادل عەبدولمەهدی جگە لە دیداری لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، لە هەولێر چاوی بە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بكەوێت و دۆخی عیراق و پەیوەندییەكانی بەغدا و هەولێر تاووتوێ بكات.
لە سەردانەكەیدا بۆ هەرێمی كوردستان، هەریەك لە وەزیری دارایی و دەرەوە و سەرۆكی دەزگای هەواڵگریی عیراق یاوەری عادل عەبدولمەهدی دەكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group