دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان لەسەر پرۆژەیاسای چاكسازیی دەستیپێكردەوە

13/01/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
بەمەبەستی درێژەدان بە گفتوگۆكان لەسەر مادەكانی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە هەرێمی كوردستان، دانیشتنی تەواوكاری ژمارە 13ی پەرلەمانی كوردستان دەستیپێكردەوە.
بەپێی بەرنامەی دانیشتنەكە، پەرلەمانتاران لە مادەی پێنجەمەوە دەست بە گفتوگۆكانیان دەكەن دوای ئەوەی دوێنێ تا درەنگانی شەو چوار مادەی یەك لە دوای یەك لە كۆی 21 مادە، گفتوگۆیان لەسەر كرا.
شەوی رابردوش رێواز فایەق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، تا هیلاك دەبن گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساكە دەكەن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group