نه‌وا
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رایگه‌یاند، له سوریا، لیبیا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست به دوای گێرمه و كێشه‌دا ناگه‌ڕێن و هه‌رگیز ئاره‌زوویه‌كی داگیركه‌رانه‌یان نییه.
ئه‌ردۆغان له وتارێكیدا، كه له كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له په‌رله‌مانی توركیا پێشكه‌شی كرد، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به قۆناغێكدا تێپه‌ڕیون، كه پێشهاتی زۆر گرنگیی تیادا رووداوه و ئه‌و هه‌نگاوانه‌یشی توركیا له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ڵیناون، ئه‌و ئیراده‌یه‌ی نیشانیداوه و ئه‌و خه‌باته‌ی كردوویه‌تی گرنگه بۆ دیاریكردنی پێشهاتی نیو سه‌ده‌ی داهاتوو ته‌نانه‌ت سه‌ده‌یه‌كیش.
وتیشی "ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئاماده‌ین به‌ر به پێشێلكردنی ئاگربه‌ست بگرین له‌لایه‌ن رژێمی سوریاوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به لیبیاش وتی "ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن 'چی بكه‌ین له لیبیا'، له سیاسه‌ت نازانن. هه‌روه‌ها له مێژووش نازانن. ئه‌گه‌ر توركیا ئاوای نه‌كردبووایه ئێستا حه‌فته‌ری كوده‌تاچی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو وڵاته‌كه‌دا ده‌گرت و ته‌واوی گه‌لی لیبیا ده‌كه‌وته ژێر سته‌مكاری ئه‌وه‌وه".
وتیشی "له نزیكه‌وه چاودێری دانوستانه‌كانی لیبیا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان بۆسه‌ر حكوومه‌تی یاسایی و گه‌لی لیبیا به‌رده‌وام بێت، وانه‌ی پێویست فێری حه‌فته‌ر ده‌كه‌ین".