نه‌وا
به‌هۆی مه‌ترسی بوونی ماده‌ی كیمیایی له ماڵێكدا له هه‌ڵه‌بجه یه‌كه‌ی به‌رگری كیمیاویی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پشكنینی ئه‌نجامدا.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، یه‌كه‌ی به‌رگری كیمیاویی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تیمێكی ناردووه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید به مه‌به‌ستی پشكنینی ماڵێك كه گومانی ژه‌هراوی بوونی لێده‌كرا به‌هۆی پاشماوه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانی ساڵی1988.
راشیگه‌یاندووه، تیمی كیمیاوی به وردی ماڵه‌كه و ژێرزه‌مینه‌كه‌یان پشكنی، به چه‌ند ئامێرێك كه تایبه‌تن به ئاشكراكردنی مادده كیمیاوی و ژه‌هراویه‌كان، دواتر ماڵه‌كه‌یان خاوێن كرده‌وه، به‌م شێوه‌یه دڵنیایی درا به‌خاوه‌ن ماڵ، كه هیچ پاشماوه و مه‌ترسیه‌كی چه‌كی كیمیاوی له‌ماڵه‌كه‌دا بوونی نه‌ماوه.