پەرلەمانتارێك: 24ی ئەم مانگە خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكرێت

15/01/2020 عێراق

نەوا
عالیە نوسێف ئەندامی پەرلەمانی عیراق دەڵێت، رۆژی 24-1-2020 خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ داواكردنی رۆیشتنی هێزەكانی ئەمریكا ئەنجام دەدرێت و ئەو خۆپیشاندانە پیشاندانی بۆچونی گەلی عیراقە بە جیهان.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی دەكات بۆ رەتكردنەوەی بونی هێزە بیانیەكان لە عیراق ئەوەش لەلایەن چەندین سەركردەی حەشدی شەعبی و كەسایەتی عیراقەوە پشتگیری كرا، هەر لەوبارەیەوە عالیە نوسێف لەبەیاننامەیەكدا بڵاویكردوەتەوە، رۆژی 24ی ئەم مانگە جوانترین وێنەی گەلی عیراق پیشانی جیهان دەدەین، كە داواكارییە بۆ كۆتاییهێنان بەبونی داگیركاری ئەمریكی و بەدەستهێنانەوەی سەروەریی وڵات بەشێوەیەكی راستەقینە.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئیرادەی عیراقیەكان مەزنتر و بەهێزترە لە كاروانی داگیركەران و گروپەكانی سەربە ئەمریكا، كە هیچ شەرەف و ئەخلاق و ویژدانێكیان نییە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group