كۆنگرەی نێودەوڵەتی ستراتیژی هاوبەش لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

15/01/2020

نەوا-سەعید عەبدوڵڵا-هەولێر
بەمەبەستی داڕشتنی ستراتیژی كاركردنی هاوبەشی نێوان حكومەتی عیراق و رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، كۆنگرەی نێودەوڵەتی ستراتیژی هاوبەش لەشاری هەولێر بەڕێوەچو.
ئەمڕۆ 15-1-2020 لەشاری هەولێر كۆنگرەكە دەستی بەكارەكانی كرد، كە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت و لەوبارەیەشەوە عاسم عەبد جاسم ئەندامی كۆنگرەكە بە رادیۆ نەوای راگەیاند، كۆنگرەی هاوباشی نێوان حكومەتی عیراقی و رێكخراوە مەدەنیەكان لەسەرئاستێكی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت، كە وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق تیایدا نوێنەرە و رێكخراوە مەدەنیەكانیش لەسەرئاستی گروپەكان بەشدارییان كردوە.
لەبارەی ناوەڕۆكی پەیامەكانی كۆنگرەكەش وتی "بۆ داڕشتنی ستراتیژی هاوبەش و دیاریكردنی نەخشەڕێیەكی پێویستی كاركردنە، بۆئەوەی حكومەت بڕیاربدات لە خەرجی و پێویستی گەیاندنی پەیامەكان، رێكخراوەكانیش لەسەر ئەو نەخشەڕێیە، ستراتیژی كاركردن جێبەجێ دەكەن".


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group