نه‌وا
له‌شاری مه‌هابادی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له كاتی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی سه‌رنشینه كورده‌كانی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان رێگه‌یان نه‌دا به ئاڵای ئێرانه‌وه ته‌رمه‌كان به‌خاكبسپێردرێن.
به‌پێی ئه‌و گرته‌ڤیدیۆییانه‌ی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه، رۆژی چوارشه‌ممه ته‌رمی سه‌رنشینه‌كورده‌كانی فڕۆكه ئۆكرانیه‌كه له شاری مه‌هاباد به‌خاكسپێردران و له رێوره‌سمه‌كه‌دا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و قوربانیانه ئاڵای ئێرانیان له‌سه‌ر تابوته‌كان لێكرده‌وه.
رۆژی هه‌شتی ئه‌م مانگه فڕۆكه‌یه‌كی ئۆكرانی به 176 سه‌رنشینه‌وه له نزیك تاران له لایه‌ن سوپای پاسدارانه‌وه خرایه خواره‌وه.
له كۆی 12 سه‌رنشینی كوردی ئه‌و فڕۆكه‌یه پێنج كه‌سیان خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد بوون.